وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: ڕەنگە بەشێک لە کەسە نزیکەکانی ئەسەد پەنا بۆ ئەڵمانیا بهێنن

بەرپرسانی ئەڵمانیا هۆشداری دەدەن لەوەی ڕەنگە بەشێک لە کەسە نزیکەکانی بەشار ئەسەد پەنا بۆ ئەڵمانیا بهێنن.
ئانالێنا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هۆشدارییەکەی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەی کردووە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "هەندێک لە کەسە نزیکەکانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی ڕژێمی ڕووخاوی سووریا، ڕەنگە پەنا بۆ ئەڵمانیا بهێنن، پێویستە دەزگا ئەمنییەکان و وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بە گوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بکات و لەسەر تاوانەکانیان لێیان بپرسێتەوە."
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات "هیچ وڵاتێک هێندەی ئەڵمانیا شوێن پێی تاوانباران هەڵناگرێت، هەربۆیە ڕێکاری پێویست دژی ڕژێمی ئەسەد و دارودەستەکەی دەگرنەبەر."

بەرەبەیانی یەکشەممە، 08-12-2024، ئۆپۆزسیۆنی سووریا چوونە نێو حەمس و دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی 24 ساڵەی ڕژێمی ئەسەد هێنا. 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment