ئیسرائیل: نیازمان نییە دەست لە کاروباری سووریا وەربدەین

سوپاسالاری ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت؛ نیازیان نییە دەست لە کاروباری سووریا وەربدەن.
هێرزی هالێڤی، سوپاسالاری ئیسرائیل سنوورەکانی وڵاتەکەی لە بەرزاییەکانی جۆلان لەگەڵ سووریا بەسەر کردەوە و پەیامێکی ئاراستەی لایەنەکانی سووریا کرد و گوتی "ئیسرائیل نیازی نییە دەست بخاتە ناو ئەو ڕووداوانەی لە سووریا ڕوو دەدەن.
هالێڤی، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "ئیسرائیل هیچ پەیوەندییەکی بە ئیدارەدانی سووریا لەدوای ڕووخانی بەشار ئەسەد نییە، ئەو هێزەش کە هێناویەتییە بەرزاییەکانی جۆلان، بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیریی ئیسرائیلە."
جەختی لە وەش کردەوە "ڕێگە نادەن سنوورەکانیان لەگەڵ سووریا بکرێنە مۆڵگەی گرووپە تیرۆریستییەکان."