جۆرجیا: تەرمی 12 کەس لەناو چێشتخانەیەکی هیندیدا دۆزرایەوە

وەزارەتی ناوخۆی جۆرجیا ڕایگەیاند، لە چێشتخانەیەکی هیندی کە دەکەوێتە هاوینەهەواری گوداوری، 12 تەرم دۆزراونەتەوە کە 11یان بیانین.
دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ئاماژەیان بەوە کرد "هیچ نیشانەیەکی لێدان و ئازاردان لەسەر جەستەی تەرمەکان نەبووە."
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی لێکۆڵەران، کە ئاماژەیان پێ کردووە، مووەلیدەیەکی کارەبایی لە تەنیشت ئەو ژوورەی کە تەرمەکانی تێدا بووە، دۆزراوەتەوە، کارەبای چێشتخانەکەش پچڕاوە.
بەرپرسان ڕوونیشیان کردەوە، ئەو 12 تەرمە لە ژوورێکی نوستنی نهۆمی یەکەمدا دۆزراونەتەوە و پێ دەچێت کارمەندی چێشتخانەکە بن.