دیمەشق بۆ گەڕاندنەوەی سەربازە هەڵاتووەکان دانووستان لەگەڵ بەغدا دەکات

دەروازەی سنووری قائیم
دەروازەی سنووری قائیم

دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق لەگەڵ بەغدا لە دانووستاندان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو دوو هەزار سەربازە سوورییەی لە کاتی ڕووخانی رژێمی ئەسەد، خۆیان ڕادەستی سوپای عێراق کرد. 

یەکشەممە، 15ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرچاوەیەکی تایبەت بە پێگەی جەزیرەی ڕاگەیاند "دانووستان لە نێوان دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا و حکوومەتی عێراق بەردەوامە، بۆ گەڕاندنەوەی ئەو دوو هەزار سەربازەی سووریا کە لە عێراقن، ئەوەش لەکاتێکدا سەرکردایەتی نوێی سووریا لێبوردنی گشتی بۆ ئەو کەسانە دەرکردووە کە لە ڕیزەکانی هێزەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بوون."

ئەو سەربازانەی سووریا، هەفتەیەک لەمەوبەر لەگەڵ دەست پێ کردنی شەڕ بەرەو عێراق هەڵهاتن، دواتر لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە جێگەیان بۆ دابین کرا، ئەو کات سەرچاوە خۆجێییەکانی عێراق گوتیان، هێزەکانی ڕژێمی سووریا لە ئەلبوکەمال بەرەو سنوورەکانی دەروازەی قائیم هاتوون و خۆیان ڕادەستی سوپای عێراق کردووە.

بەرپرسێکی ئەمنی عێراق ڕایگەیاندووە "ژمارەی ئەو سەربازە سوورییانەی لە عێراقن، دوو هەزار کەسن." ئاماژەی بەوەش کرد "هاتنە ژوورەوەی ئەو سەربازانە بە ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە و ڕەزامەندیی سەرۆک کۆماری عێراق و محەممەد شییاع سوودانی بووە."

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment