محەمەد جۆلانی: سووریا ناچێتە نێو ململانێی نوێ و تیشکمان لەسەر بونیاتنانەوەی وڵاتەکەمانە

دەسەڵاتداری نوێی دوای بەشدار ئەسەد لە سووریا، ئەحمەد شەرع ناسراو بە( محەمەد جۆلانی) لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا دەڵێت: ناچینە نێو ململانێیەکی نوێ هەرچەندە هێرشەکانی ئیسرائیل لەسەر سووریا بەردەوام بن، بەڵکو تیشکمان لەسەر بونیاتنانەوەی وڵاتەکەمان دەبێت.
لەبارەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕووسیا، جۆلانی گوتی: قۆناغەکە پێویستی بە ئیدارەدانێکی هەستییار هەیە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا.
هاوکات ئاماژە بەوە دەکات، ڕاستە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا بەردەوامن، بەڵام ئەوە بەو مانایە ناێت بچینە نێو ململانێیەکی نوێ، بەڵکو تیشکمان لەسەر بونیاتنانەوەی وڵاتەکەمان دەبێت دوای سەردەمی بەشار ئەسەد، دەشڵێت: خانەوادەی ئەسەد لەماوەی پێنج سەدەدا، بە ئاسن و ئاگر حوکمی سووریایان کرد.