نێردەی دیپلۆماسیی فەرەنسا سه‌ردانی دیمەشق ده‌كات

بڕیار وایه نێرده‌ی دیپلۆماسیی فه‌ره‌نسا بۆ یه‌كه‌م جار له دوای 12 ساڵ له پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی پێشووی سووریا، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی دیمه‌شق كۆ ببێته‌وه.
یه‌كشه‌ممه، 15ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ژان نوێڵ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند، شاندی نێرده‌ی دیپلۆماسیی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ڕۆژی سێشه‌ممه، 17ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، سه‌ردانی دیمه‌شق ده‌كات و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا كۆ ده‌بێته‌وه.
ژان نوێڵ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئامانجی سه‌ره‌كی نێرده دیپلۆماسییه‌كه‌یان كه له چوار كه‌س پێك دێن، بریتی ده‌بێت له گه‌ڕانه‌وه‌ی خاوهنداریهتییهكهیان له‌و وڵاته و دروستكردنی په‌یوه‌ندییه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویستییه هه‌نووكه‌یی و به په‌له‌كانی هاووڵاتییانی سووریایی له‌سه‌ر ئاستی مرۆیی‌دا.
چوونی شاندی نێرده‌ی دیپلۆماسیی فه‌ره‌نسی بۆ دیمه‌شق، یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندیی ئه‌و وڵاته‌یه له دوای 12 ساڵ پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هۆی سه‌ركوتكاری و شه‌ڕ و ئاشووبه‌كانی حكوومه‌تی سووریا به سه‌رۆكایه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د دژی به گه‌لی وڵاته‌كه‌ی.