محەمەد شیاع سوودانی دووپات لە پاراستنی مافی پێکهاتەکانی سووریا دەکاتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایدەگەیەنێت: عێراق لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی سووریادایە، دەشڵێت: پێویستە مافی پێکهاتەکان لەو وڵاتە بپارێزرێت.
یەکشەممە 15ـی کانوونی یەکەمی 2024، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ محەمەد حەسان، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق دووپاتی لەوە کردەوە، عێراق هەڵوێستی نەگۆڕە و لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی سووریایە، هاوکات لەگەڵ ئاشتیی کۆمەڵایەتیدایە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، محەمەد شیاع سوودانی دووپاتی لە پاراستنی مافی پێکهاتەکان کردەوە، لەگەڵ هاوڕەنگیی کۆمەڵایەتی و ئیتنی و ڕۆشنبیریی، سەرباری ئەوەش جەختی لەوە کردەوە کە نابێت دەست لە کارووباری ناوخۆی سووریا وەربدرێت.
پێنجشهممەی ڕابردوو، 12ـی كانوونی یهكهمی 2024، محەممەد حەسان، نوێنەری تایبەتیی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای سهردانیكردنی بۆ لای عهلی سیستانی، مهرجهعی باڵای شیعه له عێراق له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامهوانیدا جهختی كردهوه كه، نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی ململانێ هەرێمییەکان، هاوكات داوای له حكوومهتی عێراقیش كرد، بڕیاری نوێ بدات بۆ خزمهت به دۆخی ئێستهی وڵات بكات، بۆ دووركهوتنهوهی له كێشهكانی ئایینده.