دیارنه‌مانی هه‌زاران بەرپرسیی ئەمنی و سەربازیی ئەسەد بووه‌ته جێی پرسیار

زۆربه‌ی به‌رپرسانی باڵای ئه‌منی و سه‌ربازیی حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی هه‌ڵاتووی سووریا له دوای كه‌وتنی ڕژێمه‌كه‌ی، ونن و هه‌ندێك له زانیارییه مێدیاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به‌شێكیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی سووریا هه‌ڵاتوون و هه‌ندێكیشیان له شار و ناوچه‌كانیان خۆیان شاردووه‌ته‌وه.
چه‌ند ئاژانسێكی هه‌واڵ له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی لوبنانی هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه، نزیكه‌ی هه‌شت سووری له دوا ڕۆژه‌كانی ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بۆ ناو سنووری لوبنان په‌ڕیونه‌ته‌وه و نزیكه‌ی پێنج هه‌زاریان له ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی به‌یرووته‌وه خاكی ئه‌و وڵاته‌یان به‌جێهێشتووه.
هه‌ر یه‌ك له ماهیر ئه‌سه‌د، برای به‌شار ئه‌سه‌د و فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی چواری سوپای سووریا، عه‌لی مه‌ملووك، ڕاوێژكاری ئاسایشیی ئه‌سه‌د و سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی سووریا، سوهێل حه‌سه‌ن، فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 25 له هێزه‌كانی ئه‌ركه تایبه‌ته‌كان و سه‌رۆكی هێزه تایبه‌ته‌كانی سووریا، حوسام لۆقا، سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشیی گشتی و قه‌حتان خه‌لیل، سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی ئاسمانیی سووریا دیارترین و نزیكترین كه‌سه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د بوون و هه‌ر یه‌كێكیان به تۆمه‌تی جیا جیا و سه‌ركوتكردن و كۆمه‌ڵكوژیی سوورییه‌كان داوا كراون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌سام مه‌وله‌وی، وه‌زیری ناوخۆی لوبنان ڕه‌تی كرده‌وه هیچ به‌رپرسێكی باڵای سووری له مه‌رز و ده‌روازه فه‌رمییه‌كان بۆ ناو خاكی لوبنان په‌ڕیبنه‌وه، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌منی لوبنانی سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، ئه‌فسه‌رێكی باڵای لوبنانی به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ماهیر ئه‌سه‌د، بۆ پشوو نێردراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
له لای خۆیه‌وه ڕامی عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ گوتوویه‌تی، زۆربه‌ی ئه‌فسه‌ره پله‌باڵاكانی ڕژێمی ئه‌سه‌د به به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته ده‌ربازی ناو خاكی لوبنان بوونه.