حکوومەتی ئیسرائیل پلانی فراوانکردنی کۆمەڵگەی جوونشین لە بەرزاییەکانی جۆلان پەسند دەکات

حكوومه‌تی ئیسرائیل به كۆی ده‌نگ پلانی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی بۆ فراوانكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی جوونشین له به‌رزاییه‌كانی جۆلان په‌سند ده‌كات؛ ده‌شڵێت، بڕیاره‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ سووریا.
یه‌كشه‌ممه، 15ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، حكوومه‌تی ئیسرائیل به كۆی ده‌نگ پلانی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی بۆ فراوانكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی جوونشین له به‌رزاییه‌كانی جۆلان په‌سند كرد.
حكوومه‌تی ئیسرائیل له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاندووه، بڕیاره‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ بارودۆخی شه‌ڕی ئیسرائیل و كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ سووریا و ئامانج لێی هاندانی گه‌شه‌ی دیمۆگرافییه له هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه‌ی جوونشینی جۆلان و كه‌تسرین كه تێچووی گشتیی زیاتر له 40 ملیۆن شیكلی ئیسرائیلییه.
حكوومه‌تی ئیسرائیل جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كی له‌م بڕیاره‌دا، زیادكردنی ژماره‌ی دانیشتووانی ئیسرائیله له ناوچه‌كه‌دا.
له لای خۆیه‌وه ناتانیاهۆ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا گوتوویه‌تی، به‌هێزكردنی جۆلان به‌هێزكردنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله و ئه‌مه‌ش پرسێكی زیندووه به‌تایبه‌تی له‌م بارودۆخه‌دا.
له‌وه‌ته‌ی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ڕووخاوه، ئیسرائیل ده‌ستی به فراوانكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی جوونشین له جۆلان كردووه به‌تایبه‌ت كه سوپای له ناوچه‌ی دابڕاو له جۆلان و ناوچه‌ی جه‌به‌ل شێخ جێگیر بووه.
به‌رزاییه‌كانی جۆلان له سووریا تاوه‌كوو ساڵی 1967 به‌شێك بوو له سووریا، به‌ڵام دواتر و له هه‌مان ساڵدا سوپای ئیسرائیل له "جه‌نگی شه‌ش ڕۆژه‌دا"، كۆنترۆڵی كرد و پاشان له ساڵی 1981 كردیه به‌شێك له ئیسرائیل.