ئێران یاسای حیجابی هەڵپەسارد

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران یاسای حیجابی بەر لە بڵاو بوونەوەی هەڵپەسارد.
یەکشەممە 15ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران یاسای حیجابی بەر لە بڵاو بوونەوەی هەڵپەسارد کە بڕیار وابوو ڕۆژی سێزدەی ئەم مانگە یاساکە لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە بۆ جێبەجێکردنی ڕەوانەی دامەزراوە حکوومییەکان بکرێت.
جێگری سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاندووە، دوای ئەوەی سەرۆککۆمار ئامادە نەبوو یاساکە ئیمزا بکات و جێبەجێ بکرێت، بڕیاردانی لەسەر ئەم یاسایەی بە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی سپاردووە.