ناتانیاهۆ: ڕووبەڕووبوونەوەی سووریا لە بەرژەوەندیی ئیسرائیل نییە

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ڕووبه‌ڕووی سووریا ببێته‌وه و ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی نابینێت؛ ده‌شڵێت، سیاسه‌تی ئیسرائیل به پێی پێشكه‌وتنی دۆخه‌كان ده‌گۆڕێت.
یه‌كشه‌ممه، 15ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له لێدوانێكی ڤیدیۆییدا جه‌ختی كرده‌وه، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سووریا له به‌رژه‌وه‌ندیی ئیسرائیل‌دا نییه.
بنیامین ناتانیاهۆ هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، سیاسه‌تی ئیسرائیل به‌رانبه‌ر به سووریا به پێی دۆخی ئه‌و وڵاته ده‌گۆڕێت.
یه‌كشه‌ممه، 15ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئەحمەد شەرع ناسراو بە (محەمەد جۆلانی) دەسەڵاتداری نوێی دوای بەشدار ئەسەد لە سووریا، لە نوێترین لێدوانی‌دا لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا ڕایگه‌یاند، ناچنە نێو ململانێیەکی نوێ هەرچەندە هێرشەکانی ئیسرائیل لەسەر سووریا بەردەوام بن، بەڵکوو تیشکیان لەسەر بونیاتنانەوەی وڵاتەکەیان دەبێت.