ڕێباز حەملان: لێکگەیشتنی هاوبەش و ئەرێنی لە نێوان وەزارەتی دارایی فیدراڵ و هەرێم لە ئارادایە

بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق پێشوازییان لە شاندێكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كردووه و وردەکاری ته‌رازووی پێداچوونه‌وه "ميزان مراجەعة"، لیستی مووچە، خانەنشینان و خەرجییەکان بۆ ساڵی 2024ـیان تاوتوێ كردووه.
یه‌كشه‌ممه، 15ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ڕێباز حه‌ملان، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بە سەرپەرشتیی ته‌يف سامى، وەزیری دارایی عێراق پێشوازییان لە شاندێكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كردووه و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ته‌رازووی پێداچوونه‌وه "ميزان مراجەعة"، لیستی مووچە، خانەنشینان و خەرجییەکان بۆ ساڵی 2024ـیان تاوتوێ كردووه.
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و ئه‌رێنی له باره‌ی چاره‌كردنی كێشه ته‌كنیكییه‌كان و به‌رده‌وامی مووچه به ھەماھەنگیی ھەردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئارادا بووه.