بەریتانیا پەیوەندیی دیپلۆماسی و هەواڵگریی لەگەڵ تەحریر شام دەبەستێت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌سته‌ی ته‌حریر شام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێشتا ڕێكخراوێكی قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام ده‌كرێت له‌نده‌ن په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیی له‌گه‌ڵ ببه‌ستێت.
یه‌كشه‌ممه، 15ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ده‌یڤد لامی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، كه‌وتن و ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د له سووریا، ده‌رفه‌تێكی بۆ گه‌لی ئه‌و وڵاته و به‌ریتانییه‌كان له‌م قۆناغه‌دا پابه‌ندن به پشتیوانیكردنیان و دیاریكردنی نه‌خشه‌ی ئایینده‌یان.
ده‌یڤد لامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیان به ده‌سته‌ی ته‌حریر شامه‌وه كردووه. گوتیشی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه هێشتا له لیستی ڕێكخراوه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانه، به‌ڵام ده‌كرێت له‌نده‌ن په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵدا هه‌بێت، هه‌ر بۆیه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیی له‌گه‌ڵدا هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، به‌ریتانیا به شێوه‌ی دیپلۆماسی و هه‌واڵگری ده‌توانێت په‌یوه‌ندیی به ته‌حریر شامه‌وه بكات.