محەمەد ئیسماعیل: پەیامەکانی ئەحمەد شەرع دەستپێکێکی گرنگە  بەرەو سووریایەکی بەهێز

محەمەد ئیسماعیل، سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان -سووریا پەدەکەسە
محەمەد ئیسماعیل، سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان -سووریا پەدەکەسە

سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان -سووریا پەدەکەسە بە کوردستان24ـی راگەیاند، پەیامەکانی ئەحمەد شەرع(محەمەد جۆلانی) لەبارەی کورد گرنگە بۆ سووریایەکی بەهێز، گوتیشی، دەستپێکێکی باشە و بە ئەرێنییەوە لە قسەکانی دەڕوانین، هیوادارین قسەکان بکرێتە کردار.

یەکشەممە 15ـی کانوونی یەکەمی 2024، محەمەد ئیسماعیل، سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان -سووریا پەدەکەسە بە کوردستان24ـی راگەیاند: تەواوی گەلانی سووریا نیگەرانن لە بوونی چەکدارانی بیانی و ئەمەیان بە پلە یەک کاریگەریی نەرێنی بەسەر کورد هەیە. 

محەمەد ئیسماعیل  دەڵێت: سووریایەکی بەهێز بە پێکهاتەکانی و ئارامی و ئاسایش دروست دەبێت کە دەبێت هەموو لایەنەکان بەشداریی تێدا بکەن، 

سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان -سووریا پەدەکەسە دەشڵێت: گەلی سووریا و ئۆپۆزسیۆنی سووریا، وڵاتانی دەورووبەر و پێکهاتەکانی سووریاش نیگەرانن لەو گرووپانەی کە لە دەرەوەی سووریاوە هاتوون و شوێنیان گرتووە لە سووریا، ئەوە جێی مەترسییە و ناکۆکی دروستدەکات.

 

 
 

Fly Erbil Advertisment