سوورییەکانی نیشتەجێی فەرەنسا دەترسن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان

فڕۆکەخانەی دیمەشق
فڕۆکەخانەی دیمەشق

سوورییەکانی نیشتەجێی فەرەنسا دەترسن بۆ ماوەیەکی کەمیش بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان بۆ بینینەوەی خزم وخۆشەویستەکانی خۆیان و گەڕان بەدوای ونبووەکانیان، نەوەک فەرەنسا مافی پەنابەرانیان هەڵوەشێنێتەوە.

یەکشەممە 15ـی کانوونی یەکەمی 2024، میدیاکان بڵاویان کردەوە، سوورییەکانی نیشتەجێی فەرەنسا بۆ بینینەوەی خزم و خۆشەویستانی خۆیان، هاوکات گەڕان بەدوای ونبووەکانیان، دەیانەوێت بگەڕێنەوە سووریا، بەڵام دەترسن فەرەنسا مافی پەنابەرییان لێوەرگرێتەوە.

نزیکەی 45 هەزار سووری وەک پەنابەری سیاسی لە فەرەنسا دەژین، زۆرینەیان لەگەڵ دەستپێکی خۆنیشاندانەکانی سووریا دژی بەشار ئەسەد لە ساڵی 2011 ڕوویان لە فەرەنسا کردووە، ئەو زانیارییانەش نووسینگەی بەرگریی لە پەنابەران و بێ ڕەگەزنامەکان(ئۆفبرا) لە فەرەنسا، ئاشکرای کردووە.

میشێل مۆرێزبێر، سەرۆکی فەخری ڕێکخراوی ڕیفیفەر کە پێشوازیی لە پەنابەرانی سووریا دەکات لە فەرەنسا دەڵێت: لە ساڵی 2004 زۆربەی سوورییەکان ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە لەوەتەی ڕژێمی بەشار ئەسەد دوای هێرشی هاوپەیمانی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن  کۆتاییان هاتووە.

 
 
Fly Erbil Advertisment