له‌ هه‌رێمی كوردستان 209 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

مردنی 6 كه‌سیش راگه‌یه‌ندرا

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له‌ شه‌و و رۆژێكدا 209 كه‌س تووشی په‌تاكه‌ بوونه‌ و 6 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

  1. کەرەنتین

تاوەکو ئەمڕۆ (15048) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1952) هاووڵاتی لە (36) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (268) لە هەولێر، (19) لە سلێمانی، (1665) لە دهۆك. (13096) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕاونەته‌وه‌ ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی دیكه‌ی هاووڵاتیان لە 24 کاتژمێری رابردوودا، کە کۆی گشتی (195) هاووڵاتی بوو.

  1. پشکنین

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا: (2350) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (745) هەولێر، (725) سلێمانی، (468) دهۆك، (102) گەرمیان، (74) راپەڕین، (236) سۆران. کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراون لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆۆنا (101375).

  1. دەرەنجامی 24 کاتژمێری رابردوو: (6) گیان لەدەستدان، (209) تووشبووی نوێ تۆمار کران، بەم شێوەیەی خوارەوە:
  • پارێزگای هەولێر (56) تووشبوو: (20) تووشبووی دوێنێ و (36) تووشبووی ئەمڕۆ، دانیشتووی قەزای چۆمان، قەزای سۆران، ناحیەی خەلیفان، ناحیەی کەسنەزان، گوندی داوداوە، ناحیەی کەسنەزان، ناحیەی بەحرکە، ناحیەی عەنکاوە، گەڕەکی (کوێستان، ئەندازیاران، فەرمانبەران، وەزیران، هیوا سیتی، گوڵان، ئازادی، سەربەستی).
  • پارێزگای سلێمانی (6) گیان لەدەستدان، (130) تووشبوو بەم شێوەیە:

شاری سلێمانی (6) گیان لەدەستدان و (82) تووشبوو: (78) تووشبووی دوێنێ و (4) گیانلەدەستدانی ئەمڕۆ و (2) گیانلەدەستانی نەخۆشانی پێشوو کە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوون، دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، قەزای کەلار، قەزای کفری، قەزای چەمچەماڵ.

دەڤەری گەرمیان (27) تووشبوو: 25 تووشبوو لە قەزای کەلار و 2 تووشبوو لە قەزای کفری.

دەڤەری راپەڕین (21) تووشبوو: کە دانیشتووی قەزای رانیە، قەزای قەڵادزێ، ناحیەی چوارقوڕنە و ناحیەی حاجیاوە.

  • پارێزگای دهۆك (23) تووشبو: (14) تووشبووی دوێنێ و (9) تووشبووی ئەمڕۆ، دانیشتووی ناو شای دهۆك و قەزای ئاکرێ.
  1. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (2101) تووشبوو، لەنێویاندا (42) مردن هەیە و (632) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا (1427) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکیدان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە: (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی دیكه‌ داوا دەکەین، هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەره‌باڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (122)ـه‌وه‌ بكه‌ن.

وەزارەتی تەندروستی        

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

13ی حوزەیران 2020

H.B

Fly Erbil Advertisment