بەشار ئەسەد لە ماوەی دوو ساڵدا نزیکەی 250 ملیۆن دۆلاری کاشی بۆ مۆسکۆ گواستووەتەوە

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی پێش ڕاکردنی دوو تۆن دۆلار و یورۆیان ناردووەتە ڕووسیا.
ڕۆژنامەی فاینەنشەڵ تایمزی بەریتانی چەند تۆمارێکی نهێنیی بانکیی بەشار ئەسەد، سەرۆکی هەڵاتووی سووریای بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە؛ به‌شار ئه‌سه‌د 250 ملیۆن دۆلاری له مۆسكۆ هه‌یه، ئاماژه به سه‌روه‌ت و سامانی بنه‌ماڵه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كات و ئاشكرای كردووه، بانکی ناوەندیی سووریا لە ماوەی دوو ساڵدا نزیکەی 250 ملیۆن دۆلاری کاشی بۆ مۆسکۆ گواستووەتەوە، لە کاتێکدا بەشار ئەسەد ئەوکات بەهۆی پاڵپشتی سەربازییەکەی قه‌رزاری كریملین بووه، کەسوکارەکەی خەریکی کڕینی سەروەت و سامانی نهێنی بوون لە ڕووسیا.
ڕۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمز له راپۆرتێكدا روونیكردۆته‌وه، رژێمی دیكتاتۆری سووریا، دوو تۆن له 100 دۆلاری و 500 یۆرۆیی له‌نێوان ساڵانی 2018 و 2019 بۆ فڕۆکەخانەی ڤنوکۆڤۆ لە مۆسکۆ گواستۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه، ڕژێمی ئەسەد لە نێوان 2018 تا 2019 باری نەختینەی گەورەی دۆلار و یۆرۆی بۆ ڕووسیا گواستەوە، تۆمارە بازرگانییەکانی ڕووسیا لە خزمەتگوزاری ئیمپۆرت جینیۆسەوە دەریدەخەن فڕۆکەیەک کە 10 ملیۆن دۆلاری به‌ناوی بانكی ناوه‌ندیی سووریا هەڵگرتبوو، لە ئاداری 2018 لە فڕۆکەخانەی ڤنۆکۆڤۆی مۆسکۆ نیشتووەتەوە.
هه‌روه‌ها له شوباتی 2019 هه‌مان بانك نزیكه‌ی 20 ملیۆن یورۆی له‌دراوی 500 یورۆیی گواستۆته‌وه، كه كۆی گشتیی بریتی بووه له 250 ملیۆن دۆلار.
هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د له‌ساڵی 2013 نزیكه‌ی 20 شوقه‌ی گرانبه‌هایان له مۆسكۆ كڕیوه، ئه‌یاد مه‌خلوف، ئامۆزای ئه‌سه‌دیش له 2022 كۆمپانیای خانوبه‌ره‌ی زیفلیس سیتی له مۆسكۆ دامه‌زراندووه.
به‌گوته‌ی ده‌یڤید شنكه‌ر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵات، نزیك له ساڵانی 2019 بۆ 2021، ڕایگه‌یاند، ئەم گواستنەوانە جێگەی سەرسوڕمان نین، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ڕژێمی ئەسەد بە بەردەوامی پارەی بۆ دەرەوەی وڵات ناردووە "بۆ ئەوەی دەستکەوتی نایاسایی و سامانی سووریا لە دەرەوەی وڵات بمێنێتەوە، بۆیه ڕژیم ناچار بوو پارەکەی بگوازێتەوە بۆ پەناگەیەکی ئارام بۆ ئەوەی له ژیانێکی خۆش بۆ ڕژێم و دەوروبەرەکەی بەکاری بێنێت."
ڕۆژی یەکشەممە، 8-12-2024، هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، توانییان دیمەشق کۆنترۆڵ بکەن، بەشار ئەسەدیش ناچار بە هەڵاتن بکەن، کە ماوەی 24 ساڵە دەسەڵاتی وڵاتەکەی بەدەستەوە بوو.