مەترسی سەرھەڵدانەوەی داعش لە بیابانەکانی هەردوو پارێزگەی دێرەزوور و حمس هەیە

لەگەڵ پێشھاتەكانی سووریا و دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە بیابانەکانی پارێزگەی دێرەزوور و حمس، مەترسی سەرھەڵدانەوەی داعش دەکرێت، سەرچاوەیەكی ئاگادار بڵاوی كردووەتەوە، لەگەڵ پێشھاتەكانی سووریا و ئەگەری هەستانەوەی داعش، ھەسەدە ھێزەكانی لە دەوروبەری زیندانەكان خسووەتە ئامادەییەوە.

زیندانەكانی غوێران لە حەسەكە و زیندانی قامشلی و ئەسوەد و چەند زیندانێكی دیكە كە ھەزاران زیندانییان تێدایە، لەلایەن ھێزەكانی ھەسەدەوە بەڕێوە دەبرێن.

ئەمە وێڕای کەمپی هۆل كە سەدان خێزانی چەكدارانی داعشی تێدایە و لەگەڵ ھەر گۆڕانێکی سیاسی، باڵانسی هێزی چەکداری ناوچەکە دەگۆڕێت و هەسەدەش چاودێرییەكانی لەسەر زیندانەكان چڕتر دەكاتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار، بڵاوی كردووەتەوە"یندانەكان سەدان دەستگیرکراو لە سەرکردە و چەكدارانی داعشیان تێدایە، ئێستا لەگەڵ پێشھاتەكانی سووریا مەترسی ھێرشی داعش بۆ سەر زیندانەكان ھەیە. ئاماژە بەوەش دراوە، زانیاری ھەواڵگری ھەن ڕێكخراوەكە ھەوڵی ڕزگاركردنی دەستگیراوانی دەدات." جەختیش كراوەتەوە "لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ھەسەدە ھێزەكانی خستووەتە ئامادەییەوە و بۆ ئەگەری هەر حاڵەتێکی لەناکاو هێزی زیاتری ڕەوانەی دەوروبەری زیندانە سەرەکییەکان کردووە." سەرچاوەكە باسیشی لەوە کردووە "ھێزەكانی ئەمەریكا لەنزیكەوە چاودێریی دۆخەكە دەكەن و دوو ڕۆژە زیاتر لە ھێلێكۆپتەرێك بەردەوام بەسەر ئاسمانی زیندانەكاندا دەسووڕێنەوە." 

بە گوتەی هەسەدە، داعش نەمانی سوپای ئەسەدی قۆستووەتەوە و شانەکانی لە ناوچە بیابانییەکانی  هەردوو  پارێزگەی دێرەزوور و حمس چالاکتر بوون، ئەمەش مەترسی سەرھەڵدانەوەی داعش زیاتر دەكات. 

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment