کەشناسیی هەرێم: سبەی پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و بەفربارین دەست پێدەکات

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەی پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە و بەفر لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

ئەمڕۆ 16ـی کانوونی یەکەمی 2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، سبەی پلەکانی گەرما بە نزیكەی 1 تـــا 2 نزم دەبنەوە، هەروەها ئاسمان بە گشتی بەرزە هەوری تەواو دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کراوە، کاتەکانی نیوەڕۆی سێشەممە کەمێک بەفر لە پارێزگای دهۆک و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەبارێت، هەروەها لە کاتەکانی شەویشدا ئاسمان ساماڵ و کەش جێگیر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 11

سلێمانی: 10

دهۆک: 10

کەرکووک: 13

هەڵەبجە: 11

زاخۆ: 10

حاجی ئۆمەران: 0

سۆران: 8 

گەرمیان: 16  

 
 
Fly Erbil Advertisment