پەرلەمانی ئەڵمانیا متمانەی لە ئۆلاف شۆڵتز وەرگرتەوە

ئۆلاف شۆڵتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، دوو لەسەر سێی دەنگی متمانەی پەرلەمانی وڵاتەکەی لەدەستدا، ئەو ئەنجامەش چاوەڕوانکراو بوو بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەو وڵاتە ئەنجام بدرێت.
دووشەممە 16ـی کانوونی یەکەمی 2024، 394ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەنگیاندا بۆ ئەوەی جارێکی دیکە متمانە بە شۆڵتز نەدرێتەوە، 207 ئەندامی دیکەش پشتیوانیی ئەوەیان کرد جارێکی دیکە متمانەی پێ بدرێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت شۆڵتز داوا لە فرانک واڵتەر شتاینمایر، سەرۆکی وڵات بکات پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە 23 ی شوبات ئەنجام بدرێت، وەک ئەوەی لە پەرلەمانیش بڕیاری لەبارەوە دراوە، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەڵمانیا لە 23ـی شووبات بەڕێوەدەچێت.
پەرلەمانی ئەڵمانیا ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ ڕێگەخۆشکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەو بڕیارەی دەرکردووە.