ئاسایشی هەولێر دوو باند بە تۆمەتی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دوو باندی 5 کەسی، بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی کانوونی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە بە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاواز تونیویانە لەنێو شاری هەولێر دوو باند کە پێکهاتوون لە 5 کەسی بە ڕەگەز عەرەب، بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن.
هە بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، یهكێك له باندهكان ماددهی هۆشبهریان له وڵاتێكی سنووری عێراقهوه بۆ هاتووهته بهغدا و ئهوانیش ویستوویانه له ههولێر كڕین و فرۆشتنی پێوه بكهن و بڵاوی بكهنهوه، باندێكی تریشیان كه خۆیان وهك هاوسهر ناساندووه و به ساخته بهڵگهنامهی هاوسهرگیرییان دروست كردووه بهكارهێنهر و بازرگانی ماددهی كریستاڵ بوون.
ئاسایشی هەولێر هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتباران چەندین جۆر ماددەی هۆشبەریان پێ بووە و سەرجەم ماددەکان دەستیان بەسەردا گیراون.
هاوکات جەختی لەوەش کردەوە، هێزەکانیان بەردەوام دەبن لە گەڕان و پشکنین بۆ مەبەستی ڕێگریکردن لە بازرگانیی ماددەی هۆشبەر، هەروەها هەڵوەشاندنەوە و دەستگیرکردنی ئەو باندانەشی کە ئەو کارە دەکەن و چاوپۆشی لە هیچ کەسێکیش ناکەن.