سێنتکۆم: 12 داعشمان لە سووریا کوشت

سێنتکۆم
سێنتکۆم

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا"سێنتکۆم" ڕایگەیاند: لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر سەربازگەیەکیان لە سووریا، 12 چەکداری داعشیان کوشتووە.

دووشەممە 16ـی کانوونی یەکەمی 2024، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا ئاشکرای کرد، هێرشێکی ئاسمانیان کردووەتە سەر سەربازگەیەکی چەکدارانی داعش لە سووریا، لە ئەنجامی هێرشەکەش 12 چەکداری داعشیان کووشتووە.

سێنتکۆم ڕایدەگەیەنێت: ئەو گورزە سەربازییانەی دژی داعش و سەربازگەکانیان ئەنجام دەدرێن، بەشێکن لە ئەرکە بەردەوامەکان بۆ تێکشکاندنی داعش و بێهێزکردنی، لەگەڵ ڕێگریی کردن لە گرووپە تیرۆریستییەکان هێرشی دەرەکی ئەنجام بدەن، سەرباری ڕێگەنەدان بە داعش بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لە سووریا خۆی ڕێک بخاتەوە.

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت: هیچ ئاماژەیەک نییە لەبارەی ئەوەی هاووڵاتییانی سڤیل بەر هێرشەکە کەوتبن.

جەنەڕال مایکڵ ئێریک کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا دەڵێت: بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکە، ڕێگە بە داعش نادەین سوود لە بارودۆخی ئێستای سووریا وەربگرێت و خۆی ڕێک بخاتەوە.

 
Fly Erbil Advertisment