بەرپرسانی بەریتانیا لەگەڵ حکوومەتی کاتیی سووریا کۆ دەبنەوە

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند: کە بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە لەم هەفتەیەدا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لەگەڵ حکوومەتی کاتیی سووریا کۆ دەبنەوە و لەبارەی چەند پرسێک گفتوگۆ دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی کانوونی یەکەمی 2024، دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، بۆ مێدیاکانی وڵاتەکەی ئاشکرای کرد، کە لە ماوەی ئەم هەفتەیە شاندێکی باڵا لە بەرپرسانی بەریتانیا سەردانی دیمەشقیان کردووە بۆ مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی کاتیی سووریا.
هاوکات ئەوەشی پستڕاست کردەوە، کە وڵاتەکەی، پەیوەندیی دیپلۆماسی لەگەڵ دەستەی تەحریر شام دەبەستێت. جەختی لەوەش کردەوە، کە دەستەی تەحریر شام لە بەریتانیا هەر وەک ڕێکخراوێکی تیرۆرستی قەدەغەکراو دەمێنێتەوە، بەڵام ئامادەن پەیوەندییان لەگەڵدا دروست بکەن.
دەستەی تەحریر شام، بەشێک بوو لە ڕێکخراوی قاعیدە، کە ئەمەریکا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆرستی قەدەغەکراو پۆلێنی کردبوو، هەر بۆیەش دەستەکەش وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن کراوە.
هەروەها لامی جەختی لەوە کردەوە، بەریتانیا بەنیازە بە شێوەیەکی دیپلۆماسی کار بکات بۆ یارمەتیدانی دەستەبەرکردنی حوکمڕانییەکی باشتر بۆ داهاتووی سووریا.
یەكشه‌ممه، 15ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ده‌یڤد لامی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، كه‌وتن و ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د له سووریا، ده‌رفه‌تێكی بۆ گه‌لی ئه‌و وڵاته و به‌ریتانییه‌كان له‌م قۆناغه‌دا پابه‌ندن به پشتیوانیكردنیان و دیاریكردنی نه‌خشه‌ی ئایینده‌یان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، به‌ریتانیا به شێوه‌ی دیپلۆماسی و هه‌واڵگری ده‌توانێت په‌یوه‌ندیی به ته‌حریر شامه‌وه بكات.