ئەمەریکا: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەندییمان بە تەحریر شامەوە کردووە

باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا
باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەند جارێک بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەبارەی دوو بابەتی هەنووکەیی پەیوەندییان بە دەستەی تەحریر شامەوە کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی کانوونی یەکەمی 2024، ماتیۆ میللەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: ئەمەریكا لە سەر بنەمای گوتار مامەڵە لەگەل تەحریر شام ناكات، بەڵكو چاوەڕوانە بەڵێنەكانیان جێبەجێ بكەن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوە دا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەند جارێک بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەبارەی دوو بابەتی هەنووکەیی پەیوەندییان بە دەستەی تەحریر شامەوە کردووە.

هاوکات دەڵێت: بابەتی یەكەم گفتوگۆكردن بوو لە بارەی ئۆست تایزی هاووڵاتیی ئەمەریكی بۆ گەڕاندنەوەی بۆ نیشتیمان و، بابەتی دووەمیش لە چوارچێوەی ئەو بڕیارانە بوو كە دەستەی تەحریر شام داویەتی بۆ پێكهانی حكوومەتیكی گشتگیر و ڕێزگرتن لە مافەكانی هاووڵاتییان و ئازادی. 

 
Fly Erbil Advertisment