وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا بۆ کوردستان24: بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخی سووریا دەکەین
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، هیواخوازە سووریا ببێتە وڵاتێک کە هەموو کەسێک بیەوێت خۆبەخشانە بۆی بگەڕێتەوە تا وڵاتەکەیان بنیات بنێنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی کانوونی یەکەمی 2024، کاسپار ڤێڵدکامپ، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، بە بارزان حەسەند، پەیامنێری کوردستان24ـی گوت: بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ سووریا دەکەن، چونکە نازانن دەستەی تەحریری شام و گرووپەکانی دیکە چۆن مامەڵە دەکەن.
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، لەبارەی دۆخی پەنابەر و کۆچبەرانی سووریا، هیواخوازە سووریا ببێتە وڵاتێك تا بەهۆیەوە سەرجەم کۆچبەرەکانی ئارهزوومهندانه بۆی بگەڕێنەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 9ـی کانوونی یەکەمی 2024، دوای کشانەوەی هێزەکانی ڕژێم لە دامودەزگە گشتییەکانی دەوڵەت، گرووپە چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا چوونە ناو دیمەشق و کۆنترۆڵیان کرد و بەمەش کۆتاییان بە دەسەڵاتی 53 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد هێنا.