فەرماندەی هێزەکانی بەرگریی چەکە ئەتۆمی و کیمیایی و بایۆلۆجییەکانی ڕووسیا کوژرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2024، مێدیاکانی ڕووسیا هەواڵی کوژرانی ئیگۆر کیریلۆڤ، فەرماندەی هێزەکانی بەرگریی ئەتۆمی، کیمیایی و بایۆلۆجیی سوپای ڕووسیایان بڵاو کردووەتەوە.
کاربەدەستانی ڕووسیا دەڵێن: "تەقینەوەیەک لە نزیک باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە باشووری ڕۆژهەڵاتی مۆسکۆ ڕووی داوە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون، کە یەکێکیان جەنەراڵ ئیگۆر کیریلۆڤ، فەرماندەی هێزەکانی بەرگری چەکە ئەتۆمی، کیمیایی و بایۆلۆجییەکانە.
لیژنەی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکە بڵاوی کردووەتەوە "تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی لکێندراو بە ماتۆرسیکلێکەوە بووە و لە تەقینەوەکەشدا کیریلۆڤ و یاریدەدەرەکەی، لەو کاتەی لە باڵەخانەکە دەرچوون، کوژراون."
جەنەراڵ ئیگۆر کیریلۆڤ تەمەنی 54 ساڵە لە ساڵی 2017 ـەوە سەرکردایەتیی هێزەکانی بەرگریی چەکی ئەتۆمی دەکرد و دەزگای هەواڵگریی ئۆکرانیا بە تۆمەتباری سەرەکی کوژرانی ئەو فەرماندە باڵایەی ڕووسیا تۆمەتبار دەکرێت.
