عێراق: لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد قاچاخچێتیی بە ماددەی هۆشبەر زۆر کەمی کردووە

دۆزینەوەی حەبی کەپتاگۆن لە فڕۆکەخانەی مەززە لە سووریا
دۆزینەوەی حەبی کەپتاگۆن لە فڕۆکەخانەی مەززە لە سووریا

سێشەممە، 17ـی کانوونی یەکەمی 2024، تیمی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، حاڵەتەکانی قاچاخچێتیی بە حەبی کەپتاگۆن لە سنووری عێراق کەمبووەتەوە یان هەر نەماوە. 

حەیدەر قورەیشی، ئەندامی تیمی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە پێگەی حوڕەی گوت "دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، دەسەڵاتدارانی عێراق هیچ کردەیەکیان بۆ دەستگیرکردنی قاچاخچییانی ماددە هۆشبەرەکان نەکردووە."

ئاماژەی بەوەش کرد "کەپتاگۆن کە لە سووریاوە هاتۆتە ناوعێراق، نزیکەی 90%ـی ئەو بڕە پێک دەهێنێت کە لە عێراقدا بڵاو بووەتەوە."

ئەو ئەندامەی تیمی نیشتمانی دەشڵێت: "لەنیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا دەست بەسەر 18 ملیۆن حەبی کەپتاگۆندا گیراوە و زیاتر لە شەش هەزار کەس دەستگیر کراون."

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دەستی بەسەر زیاتر لە 500 هەزار حەبی کەپتاگۆندا گرت کە لەناو بارێکی سەوزەدا شاردرابوونەوە.

 

 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment