وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: کۆبانێ سیمبوڵی خەباتی قارەمانانەی گەلی کوردە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەنالێنا بێربۆک لە پەیامێکی(ئێکس) دا دەڵێت: کۆبانێ سیمبوڵی خەباتی قارەمانانەی گەلی کوردە لە دژی داعش.
سێشەممە 17ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئەنالێنا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لەبارەی ئامادەکارییە سەربازییەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دەورووبەری، لە پەیامێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی( ئێکس)، تویتەری پێشوودا نووسیوویەتی: کۆبانێ سیمبوڵی خەباتی قارەمانانەی گەلی کوردە لە دژی داعش، دەڵێت: خوێنڕشتنی زۆر دوایین شتە کە پێویستە خەڵک دوای 14 ساڵ لە جەنگ بیدات.
ئەنالێنا بێربۆک دەشڵێت:توركيا به رپرسیاره له پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و هیوای ئاشتی لەو وڵاتە دەخوازین.
#Kobanê ist Symbol für den mutigen Kampf der Kurd*innen gegen den IS. Weiteres Blutvergießen ist das Letzte, was die Menschen nach 14 Kriegsjahren erfahren sollten. Auch die #Türkei steht in Verantwortung, Syriens territoriale Integrität & die Hoffnung auf #Frieden zu erhalten.
— Außenministerin Annalena Baerbock (@ABaerbock) December 17, 2024