ئێران: بوونی هێزەکانمان لە سووریا بۆ بەرگریکردن نەبووە لە کەس و حزبێکی دیاریکراو

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات، بوونی هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌یان له سووریا ته‌نیا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر بووه؛ ده‌شڵێت، هێشتا زووه قسه له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌یان له دیمه‌شق بكه‌ن.
سێشه‌ممه، 17ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئیسماعیل به‌قائی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، بوونی سوپای وڵاته‌كه‌ی له سووریا بۆ به‌رگریكردن نه‌بووه له هیچ كه‌س، حزب و گرووپێك، به‌ڵكوو ئامانجی بریتی بووه له به‌رپاكردنی ئاشتی و سه‌قامگیریی له سووریا به‌تایبه‌تی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆری 'داعش'.
ئیسماعیل به‌قائی هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، بوونی هێزه‌كانیان له سووریا له خۆڕا نه‌بووه، به‌ڵكوو له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته بووه بۆ ڕاوێژكردن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له باره‌ی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له دیمه‌شق، گوتی پێویستی به ئاماده‌كاریی هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كار ده‌كه‌ن بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار به‌تایبه‌تی له ڕووی ئه‌منییه‌وه، بۆیه هێشتا قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زووه.