ئافادی تورکی: هیچ زیندانییەک لە گرتووخانەی سیدنایادا نەماوە

ماوه‌ی دوو ڕۆژه تیمێكی ئاژانسێكی توركی له سووریایە به مه‌به‌ستی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی كه‌سانی زیندوو له گرتووخانه‌ی سیدنایا؛ تیمه‌كه ده‌ڵێت، ئامێر و كه‌لوپه‌لی پێشكه‌وتوویان بۆ پرۆسه‌كه به كار ده‌هێنن.
دووشه‌ممه، 16ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، تیمێكی ئاژانسی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی تورکیا (ئافاد) به ئامێر و كه‌رسته و كه‌لوپه‌لی پێشكه‌وتووی فریاگوزاریی گه‌یشته سووریا به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و گه‌ڕان به دوای زیندانییه زیندووه‌كانی گرتووخانه‌ی سیدنایا و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌و وڵاته.
سێشه‌ممه، 17ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئاژانسی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی تورکیا (ئافاد) له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاند، تیمه‌كه‌یان كه له 80 كه‌س پێك هاتووه، له ماوه‌ی ئه‌ركی دوو ڕۆژه‌یاندا، ته‌واوی گرتووخانه‌ی سیدنایایان پشكنیوه و هیچ زیندانییه‌كی زیندووی تێدا نه‌ماوه.
ئافاد هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تیمه‌كه‌یان جه‌خت ده‌كاته‌وه، هیچ گرتووخانه‌یه‌ك یان ژێرزه‌مینێكی نهێنی له‌ناو گرتووخانه‌ی سێدیانادا نییه.
ئاژانسی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی تورکیا ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌ركی داهاتوویان بریتییه له گه‌ڕان به دوای دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی به كۆمه‌ڵ كه گومان ده‌كرێت له ده‌وروبه‌ری گرتووخانه‌ی سیدیانادا هه‌بێت.