گیر پیدرسن: ئەگەری پێكدادانی نێوان گرووپه هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا و كورده‌كان له باكووری سووریا هەیە

نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ڕایدەگەیەنێت: جه‌نگ هێشتا له سووریا كۆتایی نه‌هاتووه و ئەگەری پێکدادانی نوێ لەو وڵاتە هەیە.
سێشەممە 17ـی کانوونی یەکەمی 2024، گی‌یر پیدرسن، نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ڕایگه‌یاند، جه‌نگ هێشتا له سووریا كۆتایی نه‌هاتووه و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌گه‌ری پێكدادانی نێوان گرووپه هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا و كورده‌كان له باكووری سووریا.
پیدرسن ده‌شڵێت: له‌ئه‌گه‌ری ڕوودانی دۆخێكی له‌و جۆره، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی وێرانكه‌ر ده‌بێت.
نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژە بەوە دەکات، چه‌ندین گرژی به‌رچاو له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕوویاندا به‌ر له ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له لایه‌ن توركیا و ئه‌مه‌ریكاوه به درێژایی ڕووباری فوڕات. ئه‌و پێنج ڕۆژه‌ی دیاریكرابوو بۆ ئاگربه‌ست كۆتایی هاتووه و من نیگه‌رانییه‌كی زۆرم له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كانه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ئاماژه به کۆكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ده‌ده‌ن،ده‌كرێت ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییانه ئه‌نجامی وێرانكه‌ریان هه‌بێت."