ده‌سته‌ی ته‌حریر شام: فیدراڵیزم و دابه‌شكردنی سووریا ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه

فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام ئاماژه به‌وه ده‌كات، دامه‌زراوه‌ی نوێی سووریا سه‌رجه‌م گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی سووریا له خۆ ده‌گرێت.
سێشه‌ممه، 17ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره 'ئه‌بو حه‌سه‌ن حومه‌وی'، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام ڕایگه‌یاند، ئامانجیان دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی نوێی سووریایه كه سه‌رجه‌م گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ئه‌و وڵاته له خۆ ده‌گرێت. گوتیشی، ئه‌مه هه‌نگاوی داهاتوویانه له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له هه‌ر ده‌وڵه‌تێكدا پێویسته سه‌رجه‌م یه‌كه سه‌ربازییه‌كان له دامه‌زراوه‌یه‌كدا كۆ بكرێنه‌وه.
فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ئه‌وان یه‌كه‌مین لایه‌ن ده‌بن كه باڵی سه‌ربازییان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی سووریادا، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌كه‌ن.
مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره هاوكات هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵات و كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌گه‌ڕێنه‌وه ژێر به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی وڵات. جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌ر جۆره فیدراڵییه‌ك له سووریا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ناوبراو گوتیشی، كورد یه‌كێكه له پێكهاته‌كانی گه‌لی سووریا و كێشه له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد نییه، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هه‌سه‌ده‌یه و چه‌ندین جاریش دووباره‌یان كردووه‌ته‌وه، كه سووریا دابه‌ش ناكرێت و هیچ جۆره فیدراڵییه‌كیش قبووڵ ناكه‌ن.