پێنتاگۆن بۆ کوردستان24: نامانەوێت گرژییەکان کاریگەریی لەسەر شەڕی داعش هەبێت

لە وەڵامی پەیامنێری کوردستان24 عیسا حەسەن، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا"پێنتاگۆن" دەڵێت: لەبارەی دۆخی سووریا لەگەڵ تورکیا گفتوگۆ دەکەین، هێزەکانیشمان بۆ شەڕی داعش لە سووریان.
سێشەممە 17ـی کانوونی یەکەمی 2024، پات ڕایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا"پێنتاگۆن" لە وەڵامی پرسیارەکانی پەیامنێری کوردستان24، عیسا حەسەن دەڵێت: تورکیا وڵاتێکی گرنگی ناوچەکەیە و لەبارەی دۆخی سووریا گفتگۆی لەگەڵدا دەکەین.
پات ڕایدەر گوتیشی:نامانەوێت گرژییەکان کاریگەریی لەسەر شەڕی داعش هەبێت، هێزەکانمان بۆ شەڕی داعش لە سووریان.
گوتیشی: پێویستە گەلی سووریا ژیانێکی باشتریان بۆ دابین بکرێت.