ئیسرائیل: تورکیا بەردەوامە لە وێرانکردنی ژێرخانی ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل سەرکۆنەی دەستدرێژی تورکیا بۆسەر کوردانی رۆژئاوا دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا باس لەوەدەکات، توندوتیژییەکانی تورکیا بەرامبەر کوردەکانی سووریا هیچ پاساوێکیان نییە.
دەشڵێت؛ تورکیا بەردەوامە لە وێرانکردنی ژێرخانی ناوچەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل جەخت دەکاتەوە؛ تورکیا بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراوە بەردەوامە لە داگیرکردنی زەوییەکانی سووریا، ئەم پرۆسەیە لەساڵی 2016وە دەستی پێ کردووە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات؛ لەسەدا 15ـی خاکی سووریا لە ژێر کۆنترۆڵی تورکیا و گرووپەکانی نزیک لەو وڵاتەیە، هەربۆیە تورکیا کۆتا وڵاتە کە مافی هەبێت باسی داگیرکاری لە سووریا بکات