ئۆکرانیا: 12 کەسمان دەستگیرکرد کە سیخوڕییان بۆ ڕووسیا دەکرد

دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، 12 کەسیان ئاشکرا کردووە، کە سیخوڕیان بۆ ڕووسیا  کردووە، کارەکەشیان بۆ چاودێریکردنی شوێنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف 16 و سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە سەرانسەری ئۆکرانیا بووە.

دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا 'ئێس پی یو' لە پلاتفۆڕمیی تێلێگرام بڵاویکردەوە، "12 کەسیان بە تۆمەتی خیانەت و گواستنەوەی زانیاری سەبارەت بە شوێنەکانی سوپای ئۆکرانیا دەستگیر کردووە.

ئەندامانی تۆڕەکە بە تەنیا کاریان کردووە بۆ چاودێریکردنی فڕۆکەخانە سەربازییەکان و شوێنەکانی بەرگری ئاسمانی لە 5 ناوچەی باشوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، ئەمە جگە لە ناونیشانی ئەو کۆمپانیایانە کە لە بواری شەڕی ئەلیکترۆنیدا کاردەکەن.

ئۆکرانیا لە وەرزی هاویندا کاروانی یەکەمی فڕۆکەی ئێف 16ـی وەرگرت، ئەویش بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی ناوخۆی ئۆکرانیا بەکاری دەهێنن.

دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە، بەشێک لەو سییخورانەی تۆڕەکە بەبێ مۆڵەت یەکەکانی هێزە چەکدارەکانیان بەجێهێشتووە و هەڵاتوون، کە ئێستا لەلایەن هەواڵگری ڕووسیاوە کاردەکەن،

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەندامانی تۆڕەکە کردەی سیخوڕییان لە نزیک ئامانجە ئەگەرییەکان کردووە، دواتر زانیارییەکانیان گواستووتەوە بۆ سەرکردەی گرووپەکە، ئەویش هەوالەکانی بە سەرپەرشتیارێکی هەواڵگری سەربازی ڕووسیا داوە.

دەزگاکە جەختیشکردەوە، تۆڕی بریکارەکان لەکار دوورخراونەتەوە لێکۆڵینەوەش بەردەوامە، بۆیە ڕەنگە سزاکەیان بگاتە زیندانی هەتاهەتایی.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment