گەڕانەوەی سوورییەکان کاریگەریی لەسەر دەستی کاری عێراق دەبێت

ئاوارە سووریەکان لە عێراق 'ئەرشیف'
ئاوارە سووریەکان لە عێراق 'ئەرشیف'

زۆرێک لە خاوەنکارە عێراقییەکان پشت بە کرێکارانی سووریی دەبەستن، بەڵام دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و نیازی گەڕانەوەی بەشێک لە سوورییەکان، پێشبینی دەکرێت کاریگەریی لەسەر بازاڕی کاری عێراق هەبێت.

هەندێک لە خاوەنکارەکان دەڵێن: کرێکارانی سووریا بە کاری کاتیی تەواو و مووچەیەکی کەمتر، بە بەراورد بە کرێکارانی عێراق کار دەکەن، ئەمە جگە لەوەی توانای کارکردنیان لە ژێر فشاردا هەیە، هەروەها لەگەڵ هاتنی سوورییەکان بۆ بازاڕی کاری عێراق، زۆرێک لە بازرگانان کار بە کرێکارانی سووری دەکەن.

ئەوس وەهاب، بەڕێوەبەری کارگەیەکی دارتاشییە، گوتی: "کرێکارانی سووری زۆر لە کرێکارانی عێراقی زیاتر بەرگەی فشاری کارکردن دەگرن، هەروەها ژن و منداڵیان نییە، واتە کاتی زیاتریان بۆ کارکردن هەیە، لەلایەکی دیکەوە کرێی کارکردنیان کەمترە لە عێراقییەکان."

لە مانگی ئاداری ڕابردوو، باڵیۆزی سووریا لە عێراق "سەتام جەدعان ئەلدەندەح" ڕایگەیاند، هیچ ئامارێکی ورد بۆ ژمارەی ئەو سوورییانەی لە عێراقن نییە، بەڵام بەپێی هەڵسەنگاندنە ناوخۆییەکان ژمارەیان لەنێوان 300 بۆ 400 هەزار کەسە.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment