سوودانی دوو کەس بۆ پۆستی سەرۆکی دەزگەی هەواڵگری و سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان ڕادەسپێرێت

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوو كه‌س بۆ پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان ڕاده‌سپێرێت؛ پێشتر, کەسی ڕاسپێردراو بۆ پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان له ئه‌ركه‌كه‌ی سڕ كرابوو.
چوارشه‌ممه، 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌مید شه‌تری بۆ پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی عێراق و عومه‌ر وائیلی، بۆ پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان ڕاسپارد.
حه‌مید شه‌تری، پێشتر سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی ئاسایشیی نیشتمانیی بوو. هاوكات وائیلی كه له لایه‌ن سوودانییه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان ڕاسپێردراوه، پێشتر له‌و پۆسته‌دا بوو، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك سڕ كراوه.