زاخارۆڤا: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سەرجەم گرووپە چالاکەکانی سووریا دەپارێزین

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا دەڵێت: وڵاته‌ی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ سەرجەم هێز و گرووپه چالاكه‌كانی گۆڕه‌پانی سووریا هه‌یه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارودۆخی سووریا و ڕووداوه دیاریكراوه‌كان ده‌كه‌ن.
چوارشه‌ممه، 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌رهێنانی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام له لیستی "تیرۆر" دووپاتی كرده‌وه، مۆسكۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م گرووپه چالاكه‌كانی گۆڕه‌پانی سووریا كه خاوه‌نی بۆچوونی جیاوازن، ده‌پارێزێت.
ماریا زاخارۆڤا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڕووسیا بۆ هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ هێز و گرووپه چالاكه‌كانی سووریا، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕووداوه دیاریكراوه‌كان ده‌كات و بارودۆخه‌كان ڕه‌چاو ده‌كات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕوونیشی كرده‌وه، مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ گرووپه چالاكه‌كانی سووریا له چوارچێوه‌ی یاسای ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌بێت.