سێ کەس بە تۆمەتی بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران

بڕی (2.5) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
بڕی (2.5) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند: سێ کەس دەستگیرکران و بڕی (2.5) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی کانوونی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە دوو چاڵاکییدا لە سەرەتاکانی مانگی 12 بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی بازگەکانی سەر بە (بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش) لە بازگەی (دێگەڵە)و (سماقولی) توانییان بڕی (2.5) دوو کیلۆگرام نیو ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی هیرۆین و حەبی کپتاگۆن و ماریجوانا دەست بەسەردا بگرن.

بەڕێوەبەرایەتیەیەک ئاماژەی بەوە دا، لەم دوو چالاکییەدا توانرا 3 کەس دەستگیر بکرێن کە بەنیاز بوون ئەم بڕە ماددە هۆشبەرانە لە شاری هەولێر و دهۆک بڵاو بکەنەوە و کڕین و فرۆشتنی پێوە بکەن.

هاوکات جەخت لەوەش دەکاتەوە، لە دادگە دۆسیەی تاوان بۆ هەرسێ تۆمەتبار کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.