كورد له ناوچه كوردستانییه‌كان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی پاكتاوی نه‌ژادیدایه
ژیانیان پارێزراو نییه و له مه‌ترسیدان
K24- هه‌ولێر:
تیمی كوردستان 24 سه‌ردانی ئه‌و گونده كوردنشینه له سنووری قه‌زای خانه‌قین ده‌كات، كه دانیشتوانه‌كه‌ی له هۆزی كاكه‌یین و شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و له ئه‌نجامدا 7 كه‌س شه‌هدی بوون و 5ی دیكه‌ش بریندار بوون.
كه‌س و كاری قوربانییه‌كانی ئه‌و هێرشه له رێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه په‌یامی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن و دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، هێزه عێراقییه‌كان هیچ به‌رگرییه‌ك له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ناكه‌ن و پارێزگاری له ژیانی هاووڵاتیانی كورد له‌و ناوچانه ناكه‌ن.
جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، رۆژانه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كان و چه‌كدارانی داعشه‌وه هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر و رووبه‌ڕووی مه‌ترسی پاكتاوی نه‌ژادی ده‌بنه‌وه.
هاوكات فەرماندەکانی پێشمەرگەش دەلێن: ئەمە پلان بۆ دارێژراوە، بۆ ئەوەی کورد لە ناوچەکە نەھێڵن، چونکە پێشتر ئەو گوندە کوردنشینانەی لە خانەقینەوە دوورن ھەموویان بە پلان چۆل کراون.
جێگای پێزانینه، لەماوەی 5 مانگی رابردوودا داعش و گروپە چەكدارەكانی دیكە، زیاتر لە 80 کردەوەی تیرۆرستیی جۆراو جۆریان لەسنووری پارێزگای دیالە بەتایبەتیش ناوچە کوردستانیەکانی ئەو پارێزگایە ئەنجامداوە، بەھۆیەوە زۆرترین ھاولاتی کورد بوونەتە قوربانی.
H.B