سوودانی و محەممەد بن سەلمان تاوتوێی دۆخی سووریا دەکەن

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودییە
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودییە

سەرۆک وەزیرانی عێراق چاوی کەوت بە شازادەی جێنیشنی سعوودییە و باسیان لە بارودۆخی ناوچەکە و هاماهەنگیی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستنەگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کرد.

 چوارشەممە 18ـی کانوونی یەکەمی 2024، محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە شاری عەلای سعوودییە لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی وڵاتەکە کۆ بووەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە میانی دیداری نێوانیان باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە کرد، بە تایبەتی گرنگیی ڕێککەوتن لەسەر هەماهەنگیی هاوبەش لەبارەی دۆخی سووریا، هەروەها باسیان لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کرد، بە شێوەیەک کە هاوکار بێت لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریی سەرجەم ناوچەکە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی لە یەکگرتوویی خاکی سووریا و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکە و بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەی، دووپات کردەوە.

هەورەها سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای سەردنەکەی بۆ سعودییە و کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی وڵاتەکە، گەڕایەوە عێراق.