ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م حاڵه‌تی "سه‌خت"ـی تووشبوون به ئه‌نفلۆنزای باڵنده ڕاده‌گه‌یه‌نێت

ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به سه‌ختی به په‌تای ئه‌نفلۆنزای باڵنده ڕاده‌گه‌یه‌نێت؛ هاوكات ناوه‌نده‌كانی کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان له ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، حاڵه‌ته‌كانی پێشوو سه‌خت نه‌بوون.
چوارشه‌ممه، 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ناوه‌نده‌كانی کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان (CDC) له ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به "سه‌ختی" به په‌تای ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی ڕاگه‌یاند.
ناوه‌نده‌كانی کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان (CDC) ئاشكرای كردووه، ئه‌م ساڵ (2024) زیاتر له 60 حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه له ئه‌مه‌ریكا كه زۆربه‌یان له ویلایه‌تی كالیفۆرنیایه تۆمار كراوه و ئه‌و كه‌سه‌یشی به سه‌ختی تووشبووه، هاووڵاتی ویلایه‌تی لویزیانایه.