ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: دەروازەکانمان لەگەڵ سووریا پارێزراو و تۆکمەن

جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایدەگەیەنێت، سنووری وڵاتەکەمان لەگەڵ سووریا پارێزراون و ڕێگە نادەین تیرۆرستان بێنە نێو خاکی عێراق.
چوارشەممە 18ـی کانوونی یەکەمی 2024، قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا "ئامادەکاریی بۆ گەڕانەوەی سەربازە سوورییەکان دەکەین بۆ وڵاتەکەیان."
هاوکات ڕایگەیاند: "دەروازەکانمان لەگەڵ سووریا پارێزراو و تۆکمەن، هەروەها ڕێگە نادەین تیرۆرستان بێنە نێو خاکی عێراق."
شه‌ممه، 30ـی تشرینی دووه‌می 2024، قه‌یس مه‌حممه‌داوی، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو، هێزه ئه‌منییه‌كانی وڵاتەکە توانای پاراستنی عێراقیان هه‌یه و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئاڵنگارییه‌ك ئاماده‌ن.
قه‌یس مه‌حمه‌داوی جه‌ختیشی لەوە کردبووەوە، له‌پێناو پاراستنی عێراق ته‌واوی سنووره‌كانی وڵاتەکەیان داخستووه، هەروەها بۆ پاراستنی عێراق پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانن و له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان.