سەرۆک وەزیرانی بهلجیكا بۆ کوردستان24: دۆخی سووریا بۆ گەڕانەوەی پەنابەران نەگونجاوە
سەرۆک وەزیرانی بهلجیكا ڕایگەیاند: کاتێک دۆخی سووریا سەقامگیر دەبێت ئەو کات ئاساییە خەڵکەکەی بگەڕێنەوە، بەڵام ئێستا لەوێ دۆخەکە سەقامگیر نییە.
چوارشەممە 18ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئەلیکساندەر دیکرۆ، سەرۆک وەزیرانی بهلجیكا، لەبارەی دۆخی سووریا وەڵامی بارزان حەسەن، پەیامنێری کوردستان24ـی دایەوە.
سەرۆک وەزیرانی بهلجیكا، گوتی: "کاتێک سووریا سەقامگیر دەبێت، ئاساییە بۆ خەڵک بگەڕێنەوە. زۆر لە سوورییەکانیش چاویان لە گەڕانەوەیە بۆ وڵاتی خۆیان."
گوتیشی: "ئێمە وەک بەلجیکا، ڕێزمان لەو ئەرکە نێودەوڵەتییە گرتووە کە دابینکردنی ئاسایش بووە بۆ ئەو کەسانەی مافی پاراستنی نێودەوڵەتییان هەیە."