عەبدولباست سەیدا: پرسی کورد لە سووریا قبووڵکراوە
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی سووریا ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی له سووریا ڕووی دا و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د هات، ڕووداوێكی مێژووییه؛ ده‌شڵێت، هه‌ندێك له پارت و هێزه كوردییه‌كان له ڕژێمی ئه‌سه‌د نزیك بوون.
چوارشه‌ممه، 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، عه‌بدولباست سه‌یدا، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی سووریا تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، پرسی كورد له سووریا ڕوونه و هه‌موو سوورییه‌كان ئه‌و پرسه‌یان ناسیوه و قبووڵیان كردووه.
عه‌بدولباست سه‌یدا به پێویستیشی زانی كورد له سووریا بۆ ئه‌م دۆخه نوێیه‌ی هاتووه پێش، ئاماده بن و تێكه‌ڵ به لێكه‌وته‌كانی ببن.
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پرسی كورد نه‌ك له سووریا، به‌ڵكوو له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بووه‌ته پرسێكی دیار و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ناوبراو له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام كه گوتی كورد به‌شێكه له سووریا، ڕوونی كرده‌وه، ده‌مێكه به ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریایان گوتووه، له قسه و لێدوانی بێكرده‌وه بێزار بوونه و پێویسته به كرده‌وه ئه‌و ڕاستییه بسه‌لمێنن.
عه‌بدولباست سه‌یدا باسی له‌وه‌ش كرد، كورد له سووریا په‌رته‌وازه‌یه و به‌سه‌ر زیاتر له دوو به‌ره دابه‌ش بووه، به شێوه‌یه‌ك كورد له سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه بڕیاری (په‌یه‌ده) به ده‌ست قه‌ندیله‌وه بێت.