کۆنگرێس زیادکردنی بوودجەی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا پەسەند دەکات

باڵەخانەی کۆنگرێس لە ئەمەریکا
باڵەخانەی کۆنگرێس لە ئەمەریکا

کۆنگرێسی ئەمەریکا، بوودجەی ساڵانەی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی پەسەند کرد کە بریتی بوو لە؛ زیادکردنی مووچەی سەربازان و ڕاگرتنی خەرجییەکانی چاودێریی تەندروستی بۆ ئەو منداڵانەی کە ڕەگەزی خۆیان دەگۆڕن.

یاسای ڕێگەپێدانی بەرگریی نیشتمانیی ئەمەریکا خەرجییە سەربازییەکانی بە بەهای 884 ملیار دۆلار دیاری کردووە و دوای هەفتەیەک لە پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگی کۆمارییەکان، هەروەها ئەنجوومەنی پیران بە زۆرینەی دەنگی دیموکراتەکان پەسەندکرا.

چوارشەممە 18ـی کانوونی یەکەمی 2024، کۆنگرێسی ئەمەریکا، بودجەی ساڵانەی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی پەسەند کرد کە بریتی بوو لە؛ زیادکردنی مووچەی سەربازان و ڕاگرتنی خەرجییەکانی چاودێریی تەندروستی بۆ ئەو منداڵانەی کە ڕەگەزی خۆیان دەگۆڕن.

به‌ڵام گفتوگۆكان سه‌باره‌ت به‌ یاساكه‌ زیاتر له‌ 1800 لاپه‌ڕه‌ ئاڵۆزی تێ كه‌وت كاتێك كۆمارییه‌كان له‌ چركه‌ساته‌كانی كۆتاییدا هه‌وڵیان دا ڕێگری له‌و پرۆگرامه‌ ته‌ندروستییه‌ بكه‌ن له‌ پڕكردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنی منداڵانی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌و حاڵه‌تانه‌ی ده‌بێته‌ هۆی نه‌زۆكبوونیان.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment