هێزه سیاسییه‌كانی عێراق گومانیان لە هەنگاوەکانی "یونامی" هەیە
هێزه سیاسییه‌كانی عێراق له هه‌نگاوه‌كانی نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی چه‌كداماڵین و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان به گومانن و پێیان وایه، ده‌ستی ده‌ره‌كی ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر وڵات به‌ڕێوه ببات.
سه‌باره‌ت به بۆچوونی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌باره‌ی گۆڕانكاری له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن، یاخود چاكسازیی گشتگیر له وڵات‌دا، په‌رله‌مانتارێكی پێشووی عێراق پێشبینی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی سیاسی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌كات. هه‌رچی ڕێكخراوی به‌دره، لای وایه هه‌وڵه‌كانی نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان، پێشكه‌ش به سیستانی كراوه بۆ دووباره دارشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری حه‌شدی شه‌عبی، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران پێشوازیی له‌و هه‌نگاوه ناكه‌ن.
محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی، سه‌ركرده له ڕێكخراوی به‌در، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند: "كاتی ئه‌وه هاتووە چوارچێوەی هەماهەنگی خۆی بۆ قەوارەیەکی ڕاستەقینە بگۆڕێت. سیستەمی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات پێویستی بە چاکسازییە، نەک گۆڕانکاری؛ ئێستا گه‌نده‌ڵی له دامه‌زراوه‌كانی وڵات بووەته دیارده، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌شی پێویستیمان به شۆڕشێكی سه‌رتاسه‌رییه؛ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، داواكاریی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕه‌تكراوه‌ته‌وه."
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، محه‌ممه‌د نووری، په‌رله‌مانتاری عێراق، دەڵێت: "قۆناغی داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی به‌ده‌ر ده‌بێت له گرووپ و هێزی چه‌كدار و تەنها سیاسەت دەگرێتەوە. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا عێراق پێویستی به پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی هاوسه‌نگه، عێراق به هۆی هه‌مه‌جۆرییه‌كه‌یه‌وه، ناتوانێت بەرگەی گۆڕانکاریی هەمەلایەنە بگرێت، ده‌كرێت گۆڕانكارییه‌كان قۆناغ به قۆناغ بکرێن."
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا دژی گرووپه چه‌كداره‌كان، گابرێل سۆما، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكارانی دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێت: "دیارترین ئامانجی تره‌مپ له عێراق ڕێگرییه له هه‌ژموونی ئێران له‌ناو دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كاندا و ڕێگه‌ش نادات گرووپه چه‌كداره‌كان هێرش بكه‌نه سه‌ر ئیسرائیل، هه‌روه‌ها تره‌مپ هه‌نگاوی توند دژی ئه‌و گرووپانه ده‌نێت و به ڕێكخراوی تیرۆریستی له قه‌ڵه‌می داون."