ئەردۆغان بۆ بەشداریی لە لووتکەی ڕێکخراوی (D-8) گەیشتە قاهیرە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەشداریی لە لووتکەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئابووری هەشت وڵاتی گەشەسەندوو (D-8) گەیشتە قاهیرە.
ئەردۆغان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قاهیرە لەلایەن هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ساڵح موتلو شەن، باڵیۆزی تورکیا لە قاهیرە و بەرپرسانی میسری، پێشوازیی لێ کرا.
لە میانی سەردانەکەیدا عومەر بۆلات، وەزیری بازرگانی و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی میت و فەهرەتین ئاڵتون، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و ئاکیف چاغاتی کلیچ، سەرۆکی ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی سەرۆک کۆمار، یاوەری ئەردۆغان دەکەن.
دوایین جار ئەندامانی D-8 لە مانگی حوزەیران لە ئەستەنبوڵ کۆبوونەوە و پرسی "غەززە" لە لووتکەی نائاساییدا تاوتوێ کرا.
لە لووتکەکەدا کە بڕیارە لە قاهیرە بەڕێوە بچێت، بابەتی ناوچەیی و جیهانی و هەروەها پەیوەندییە ئابوورییەکان تاوتوێ بکرێن.
لە چوارچێوەی سەردانەکەدا، چاوەڕوان دەکرێت ئەردۆغان لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆببێتەوە و پێشهاتەکانی سوریا تاوتوێ بکات.