میقداد میری: ئەمڕۆ سەربازەکانی سووریا دەگەڕێنینەوە وڵاتەکەیان

گوتەبێژی شانە ئەمنی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ ئەو سەربازانەی سووپای پێشووی سووریا دەگەڕێنینەوە وڵاتەکەیان کە لەگەڵ کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، لە ترسی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆین، خۆیان دەربازیی عێراق کردبوو.
پێنجشەممە 19ـی کانوونی یەکەمی 2024، عەمید ،میقداد میری، گوتەبێژی شانەی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئەو سەربازانەی سووپای پێشووی سووریا دەگەڕێنینەوە وڵاتەکەیان کە لەگەڵ کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، لە دەروازەی قائیمەوە خۆیان دەربازی عێراق کردبوو.
میقداد میری دەڵێت: گەڕاندنەوەی ئەو سەربازانەی سووپای پێشووی سووریا، بەهەماهەنگی و هاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی سووریا، لە دەروازەی قائیمەوە دەبێت.
هەر ئەمڕۆ، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: 1905 ئەفسەر و سەربازی سووپای پێشووی سووریایان ڕادەستی لایەنی سووری کردووە.
9ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، فەرماندەی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بڕیاری لێبووردنی گشتیی بۆ سه‌رجه‌م سه‌ربازانی سوپای حكوومه‌تی سووریا ده‌ركرد و جه‌ختی كرده‌وه، هه‌موو سه‌ربازانی سووری كه به شێوه‌ی ئیلزامی له ڕیزه‌كانی سوپادا له ئه‌ركدا بوونه، گیان و ژیانیان پارێزراو ده‌بێت له هه‌موو هێرش و هه‌ڕه‌شه و ده‌ستدرێژییه‌ك.
لە 11ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئەحمەد ئەلشەرع (ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌حریر ئەلشام له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیلیگرام دووپاتی كرده‌وه "لێبووردن ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه له ماوه‌كانی ڕابردوودا ده‌ستیان له ئه‌شكه‌نجه‌دانی سوورییەکان له گرتووخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌بووه."