کەشناسی: سبەی بەفر دەبارێت

کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: سبەی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت.
پێنجشەممە 19ـی کانوونی یەکەمی 2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی
ڕاگەیاند، بەشێوەیەک ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور،
پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
هاوکات ڕایگەیاندووە، سبەی هەینى 20ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئاسمان نیمچە هەوردەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو ، سەرەتا نمە باران لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆدا دەست پێدەکات، دواتر لە شەودا رێژەى دابارین لە زۆربەى ناوچەکان زیاتر دەبێت بەتایبەت لەسنوورى پارێزگاى سلێمانى وهەڵەبجەو ئیدارەى سەربەخۆی راپەڕین، لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینی بەفر بارینێکی کەم دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم .
ئاماژە بەوەش دەکات، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویشی بە پلەی سیلیزی بەو شێوەیە خستووەتە ڕوو.
هەولێر :16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى
دهۆک : 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 7 پلەى سیلیزى
سۆران : 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى